پەیامی کورد ... هێزی ئاسمانی ئەمریکا ووردەکاری فڕۆکە شەڕکەرەکانی نەوەی شەشەمی خۆی ئاشکرا دەکات
بە ئەگەری زۆر فڕۆکە شەڕکەرەکانی نەوەی شەشەم ، کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی Next Generation Air Dominance (NGAD) بۆ هێزی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکانئەمریکا درووست دەکرێت ، فڕۆکەوانی یارمەتیدەری إرۆکەوان بە شێوەی سیستەم گەلی زیرەکی ساختەی (AI)بە دەست بگات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە گۆڤارەکانی Popular Mechanics و Breaking Defense ووردەکاری بەرنامەی پەیوەندیدار لە لایەن ویل ڕۆپر ، ه یارمەتیدەری ئامادەکارییەکانی وەزیری هێزی ئاسمانی ئەمریکا ئاشکرا کرا .
ئەو متمانەی هەیە کە فڕۆکەی NGAD یارمەتیدەرێکی فڕۆکەوانی بە هۆش و زیرەکی ساختە و لەوانەیە تەنانەت سیاستەمی ARTUμ " سیستەمی AI بە پێی یاری شەتڕەنج دەبێت . بە ووتەی ئەو سیستەمی هۆشی ساختەی ڕۆڵی پشتیوانی لە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەوانی سەرەکی یاری دەکات ، ڕۆپر جەختی کردەوە کە زەرەرو زیانی سەرەکی سیستەمگەلی ساختە لە مەنتیقی ئەوان دا شاراوەتەوە چوونکە ئۆپراسیۆنی ڕاستەقینەی سەربازی لەوانەیە هاوشێوەی مەنتیقی هۆش و زیرەکی ساختە کراو جێبەجێ نەکرێت کە بۆ بڕیارگیری لە دۆخی ناستاندارددا ئامادەیی مرۆڤی پێویستە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە