ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا چاوەڕواننەکراو دەبێت

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا چاوەڕواننەکراو دەبێت

داڤید گاردنەر بەڕێوبەری بەشی هەواڵی دەرەوە لە ڕۆژنامەی فاینانشیال تایمزی بەریتانی، باسی کۆتا پیشهاتەکانی سیاسەتی تورکیا دەکات. گاردنەر لە سایتی ڕۆژنامەکە نووسینێکی بڵاوکردەوە و دەڵیت رەجەب تەیب ئێردۆغان، دیموکراتە کەمالیستەکانی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی نەتەوەپەرستەکان یەکیانگرت و بەم شێوەیە ئۆپۆزسیۆن هێزیكی بەبەردا هاتەوە و لەبەر ئەوە پێشوەخت ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەهیچ شێوەیەک دەرناکەوێت.

 

دەڤید گاردنەر ئاماژەوە بەوە دەکات کە ئامانجی ئەم بڕیارەی ئێردۆغان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەوەبووکە  ‘ئۆپۆزسیۆنی لە حاڵەتیدا دابەشبووندا’ بکەوێتە بارودۆخێکی سەختەوە.

بەپێی گاردنەر کە ئێردۆغان بە سوڵتانی مۆدێرن دەناسێنێت، ئامانجی ئەوەیە کە مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرێنەری کۆماری تورکیا بخاتە ژێر سبەری خۆیەوە.

گاردنەر دەڵیت کە لە ساڵی 2002 وە لە 12 هەڵبژاردنی یەک لەدوای یەک سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و ئەمەش ئەو وڵاتەی کردووە بە رژێمی تاکە کسی.

باشە بەپێی نووسەرەکەی فینانشال تایمس، بۆچی ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئاکەپە و ئێردۆغان وەک سوێسکەیەک نییە لە جانتایەکدا؟

 

هەندیک لە نووسینەکەی دەڤید گاردنەر بەم شێوەیەیە:

“سەقامگیر کردنی ئابووری لەلایەن ئاکەپەوە ئێستا لە ترسناکیدایە-هۆکاری سەرەکی بەدەستهێنانی دەنگی زۆری ئەم پارتە ئەم خاڵەیە-. هاندانی کۆمەڵگا ئابووری زیاتر دەخاتە مەترسییەوە. لەکاتێکدا هەڵئاوسان بەردەوام لە زیادبووندایە، بەهای لیرەی تورکیش ڕۆژ بە ڕۆژ دادەبەزێت. تورکیا وابەستەی سەرمایەی بیانییە. ئەمەش تا دێت کەم دەکات. گەورە کۆمپانیاکانی تورکیا قەرزێکی زۆریان هەیە بە دۆلار، کە تادێت لەسەریان زیاد دەبیت. هەروەها شۆڤیەنیەت کە بەهۆی هێرشەکانی عەفرینەوە دروست بووە، تا ساڵی داهاتوو بەردەوام نابیت.

بەڵام یەکێک لە نیگەرانییەکانی ئێرۆدغان ڕیفراندۆمی ساڵی ڕابردووە کە ئەگەر بە شێوەیەکی کەمیش بێت لە کۆتا ساتدا بە فێل دەنگی بەڵێی بەدەست هێان. هەروەها لەدەستدانی کورسییەکی زۆر لە هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی 2015 لەلایەن ئاکەپەوە ترسێکی زۆری دروست کرد.

پارتەکەی سەرۆک کۆمار ساڵی ڕابردوو لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر توشی شکست بوو. لە 20 شار کە 2/3 ی ئابووری تورکیا بەدەست دەخەن، لە 13 یاندا توشی شکست هاتبوو. ئێردۆغانی سەرۆک شارەوانی ڕابردووی ئیستەنبوڵ دەزانێت کە لەدەستدانی گەنجانی ئەم شارە گەرانە، واتە شکست لە هەڵبژاردنەکاندا. لەکاتێکدا یەکیکی دیکە لە ئامانجەکانی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەوەی کە پێش مانگی مارتی 2019 کە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ئەنجام دەدرێت، هێزی خۆی یەکلای بکاتەوە.

رەجەب تەیب ئێردۆغان، دیموکراتە کەمالیستەکانی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی نەتەوەپەرستەکان یەکیانگرت و بەم شێوەیە ئۆپۆزسیۆن هێزیكی بەبەردا هاتەوە و لەبەر ئەوە پێشوەخت ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەهیچ شێوەیەک دەرناکەوێت”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە