ئەو ٥٧ كۆچبەرەی ڕادەستی بەرەی نوسرە كرابون لە سوریا، گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

ئەو ٥٧ كۆچبەرەی ڕادەستی بەرەی نوسرە كرابون لە سوریا، گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد … ئەو ٥٧ كۆچبەرەی ڕادەستی بەرەی نوسرە كرابون لە سوریا، گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت: ئەو ژمارە كۆچبەرەی لە ڕابردوودا توركیا ڕادەستی بەرەی نوسرەی كردن لە سوریا، گەڕێنرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ شەممە، دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران بڵاویكردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو ٥٧ كۆچبەرەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دوای دەستگیكردنیان لەلایەن توركیاوە ڕادەستی بەرەی نووسڕە كران لە سوریا، لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ئاگاداری كەسوكاری ئەو كۆچبەرانە دەكاتەوە كە ئەمڕۆ كاتژمێر ١٢:٣٠ نیوەڕۆ لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی ئامادەبن بۆ وەرگرتنەوەی ڕۆڵەكانیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە