دواهەمین زانیاری سەبارەت بە مووچە بزانن

دواهەمین زانیاری سەبارەت بە مووچە بزانن

پەیامی کورد    ...    ووتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، وێڕای پشووی دام ودەزگاکان، مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.

لە پرێسکۆنفراسێکیدا، جووتیار عادل، بە مێدیاکانی ڕاگەیاند، کە سەرباری ئەوەی حکوومەتی هەرێم بڕیاری دا پشوو سەرجەم دام ودەزگاکانی حکوومەت بێ لە پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس و تەندرووستی بگرێتەوە، بەڵام پێدانی مووچە بەردەوام دەبێت، ئەوەش لە ئەولەویەتی حکوومەتی هەرێمدایە.

ووتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕاشیگەیاند، کە دەربارەی كاریگەری دابەزینی نرخی نەوت لەسەر مووچە، لەم چەند ڕۆژەدا گفتوگۆ و لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكەن و دواتر بۆ هەمووان بڵاوی دەكەنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە