پەیامی کورد ... حەشدی شەعبی لەگەڵ داعشییەکانی عێراق بەرەوڕوو دەبێتەوە
حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا هەواڵ لە بەرەوڕووبوونەوەی ئەندامانی ئەم گرووپەی لەگەڵ داعش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەرکووک دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک حەشدی شەعبی شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە داعشییەکیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەرکووک کوشتووەو یدوو کەسی دیکەشیان بریندار کردووە .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە هێزەکانی تیپی ١٦ی حەشدی شەعبی توانیویانە ببنە بەربەست بۆ دزەکردنی داعش بۆ ناو گوندی " سامی عاصی " لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەرکووک .
حەشدی شەعبی هەروەها ووتویەتی کە لەم ئۆپراسیۆنەدا یەکێک لە ئەندامانی داعش یان کووشتووە و دوو کەسی دیکەشیان بریندار کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە