تاڵیبان جارێکی دیکەی هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ تورکیا ڕادەگەێنێت

تاڵیبان جارێکی دیکەی هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ تورکیا ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...   تاڵیبان جارێکی دیکەی هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ تورکیا ڕادەگەێنێت

ووتەبێژی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند : ئەگەر هێزەکانی تورکیا لە ئەفغانستان بمێننەوە ئەوە ئێمە لە دژی ئەوان شەڕ دەست پێدەکەین . کارێکی چاوەڕوان نەکراوە بە گرینگیدان بە بەها ئائینییەکان ، کلتووری و ڕەگەزی لە نێوان خەڵکی هەر دوو ووڵاتدا ، ئەفغانەکان دەربارەی ئەم هێزانە کەم و کۆڕی بکەن .

بە پێی راپۆرتێک موحەەمەد نەعیم ، ووتەبێژی نووسینگەی سیاسی تاڵیبان لە ووتووێژێکی تایبەت دا لەگەڵ عەرەبی ٢١ دا ووتی : ئێمە لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە ئەفغانستان لە چوارچێوەی پەیمانی ناتۆ و بە پێی ڕێکەوتننامەی نێوان ئانکارا و واشینتۆن بە بیانووی فەراهەم کردنی ئەمنییەتی فڕۆکەخانەی کابۆل و مەقەڕڕە دیپلۆماتییە بیانییەکانەوە دژایەتی دەکەین  . لە ئەگەری ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا لە ئەفغانستان بمێننەوە ئەوە ئێمە لە دژی ئەوان شەڕ دەست پێدەکەین .

هەروەها ووتی : ئێمە پەیمانمان داوە تاکوو هێرشە نەکەینە سەر ژێرخانە سەرەکییەکان و بەرژەوەندی ووڵاتانی دیکە . ئانکارا پێشتر پەیمانی داوە کە هیچ هەنگاوێک کە لە لایەن ئێمەوە قەبووڵکراو نییە ئەنجامی نەدات . بەڵام بە داخەوە دواتر لە میدیاکان دا بیستمان کە ئەوان لە ئەفغانستان دەمێننەوە . ئەم بابەتە بە کۆتا هاتووە و هیچ گفتۆگۆیەک لەمبارەیەوە لەگەڵ تورکیا بوونی نییە هەرچەندە پەیوەندی گەلێک لە نێوان تاڵیبان و لایەنگەلی ناوچەیی جیاواز و چالاک لە بواری ئەفغانستان کە ئارەزوومەندی شەریکایەتی و دۆستایەتییەنا هەیە بوونی هەیە . هاوکاری پاکاستان لەگەڵ تورکیا لەم راستایەوە کێشەیەک بۆ ئێمە بەدی ناهێنێت . بە پێی ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا نابێ هیچ لایەنێکی بیانی لە کاروباری ئەفغانستان دەستوەردان بکات . تاڵیبان سەلماندوویەتی کە بە شێوەیەکی فەرمی نوێنەری یاسایی خەڵکی ئەفغانستان ە .

نەعیم ووتی ؛ ڕوودانی شەڕی ناوخۆیی لە ئەفغانستان لەگەڵ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی و شەریکەکانی لە ناتۆ سەرەڕای ئەوەی کە دەوڵەتی کابۆل ٣٠٠ هەزار سەربازی ڕاهێندراو و چەکداری هەیە زۆر دوورە و چاوەڕوان ناکرێت . هەر لە دوای کۆتایی پاشەکشەی هیزە بیانییەکانی دەوڵەتی کابۆل هەڵدەوشێتەوە . هێزەکانی ئەرتەشی لە خودی خەڵک ە و ئێمە دەتوانین بە بێ شەڕی ناوخۆیی لەگەڵ ئەوان بگەینە لێکتێگەیشتن .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە