ئیتاڵیا بڕیارێکی نوێی لەسەر پەنابەران دەرکرد

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ئیتاڵیا بڕیارێکی نوێی لەسەر پەنابەران دەرکرد

پەیامی کورد... ئیتاڵیا بڕیارێکی نوێی لەسەر پەنابەران دەرکرد

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، وەک رێکارێکی نوێ بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی باکوری ئەفریقا ئەرکی پاسەوانیکردنی سنوورە دەریاییەکانی رادەستی تیمی پاسەوانی یەکێتی ئەوروپا دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، جۆرجیا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەرکی پاسەوانیکردنی سنووورە دەریاییەکانی رادەستی تیمی پاسەوانی یەکێتی ئەوروپا بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ساڵی ٢٠٢٧ کار لەسەر زیادکردنی بڕە پارەی تەرخانکراو لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ کە بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی کۆچی نایاسایی بۆ ولاتەکە تەرخانکراوە دەکات و داوا دەکەن ئەوروپا دەستبەجێ رێککەوتنی هاوبەش لەگەڵ تونس بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێ بکەن.


هاوکات، میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لەژێر فشاری زۆرینەی وەزیرانی بەریتانیادا، حکومەتی ئەو وڵاتە کۆتایی بە گرێبەستی ١٠٠ هۆتێلی کۆچبەران بهێنێت و ئەو وەزیرانە داوادەکەن کۆچبەران لە بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و ئەو کەشتییانەی تایبەتن بە کۆچبەران نیشتەجێ بکرێن.

ئەوەش خراوەتە روو، بە پێی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا تێچووی رۆژانەی نیشتەجێکردنی کۆچبەران زیاتر لە نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلارە و تێچووی ساڵانەش زیاتر لە سێ ملیار و ٦٥٠ ملیۆن دۆلارە و ئەو وڵاتە دەیەوێت ئەو تێچووە لە بودجەی ساڵانەی کەمبکاتەوە.

لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، یەکێتی ئەوروپا و تونس رێککەوتنێکی هاوبەشیان بۆ ناردنی بڕێک پارە بۆ ئیتاڵیا بە مەبەستی توندکردنەوەی کۆنتڕۆڵی سنوورەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی کۆچی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتە واژۆکرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە