تەندروستى عێراق لە سەر شەپۆلی نوێی کۆرۆنا هۆشدارى دەدات

تەندروستى عێراق لە سەر شەپۆلی نوێی کۆرۆنا هۆشدارى دەدات

پەیامی کورد … تەندروستى عێراق لە سەر شەپۆلی نوێی کۆرۆنا هۆشدارى دەدات

وەزارەتى تەندروستى عێراق پێشبینى هاتنى شەپۆلێکى نوێى کۆرۆنا دەکات، جەختیش دەکاتەوە سەرەڕاى دابەزینى ژمارەى توشبوان هێشتا کۆرۆنا مەترسیە لەسەر کۆمەڵگە.

سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، دابەزینى تێکڕاى ژمارەى توشبوانى رۆژانەى کۆرۆنا بەماناى ئەوە نایەت کە بازنەى مەترسیمان تێپەڕاندوە.

راشیگەیاندوە، تائێستاش مەترسى لەسەر عێراق و وڵاتانى ناوچەکە هەیە و ئەگەرى ئەوەهەیە لەهەر ساتێکدا جۆرە گۆڕاوەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوببێتەوە، ئەمەجگە لەوەى مەترسى بڵاوبونەوى گۆڕاوى دیکەى ڤایرۆسەکەیە هەیە.

لێدوانى وتەبێژەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق لەکاتێکدایە کە جۆرە گۆڕاوەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە بە ئۆمیکرۆن ناودەبرێت لە چەند وڵاتێک بڵاوبوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە