پەیامی کورد ... تەندروستی جیهانی ڕێگای خۆپارێزی لە جۆرە نوێیەكەی كۆڕۆنا ئاشكرا دەكات
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بارەی بازدانی بۆماوەیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خێرا گواستنەوەی ڕایگەیاند: زۆربەی جار جۆرە نوێكەی ڤایرۆسەكە زیاتر لەگەڵ كەش و هەوای جیهاندا خۆی دەگونجێنێت..
لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بارەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕایگەیاند: گۆڕینی ڤایرۆسەكان شتێكی ئاساییەوە هەموو ڤایرۆسێك ئەو جۆرە خەسڵەتەی هەیە، ڤایرۆسی كۆرۆناش بە هەمان شێوە لەگەڵ تێپەربوونی كات گۆڕانی بۆماوەیی تێدا ڕوویداوە، بەڵام ئەوەش مانای ئەوە نیە بەو گۆڕینە ئەو ڤایرۆسە بەرەو خراپیتر بڕوات، زۆربەی جار جۆرە نوێكەی ڤایرۆسەكە زیاتر لەگەڵ كەش و هەوای جیهاندا خۆی دەگونجێنێت.
تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستۆتەڕوو: لێكۆڵینەوە لە ڤایرۆسە نوێكەی كۆرۆنا بەردەوامە، بەڵام ئەوەی تا ئێستا دەركەوتووە ئەوەیە کە ڤایرۆسەکە تەنها خێرایی بڵاوبوونەوەی گۆراوە و تاكە ڕێگریش لێی هەر هەمان ڕێكارەكانی پێشووە و دەتوانرێت هەر لەو ڕێگەیەوە كۆنترۆڵ بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە