یەکێتی ئەوروپا، داوای وەڵامدانەوە خێرای سوریا دەکات

یەکێتی ئەوروپا، داوای وەڵامدانەوە خێرای سوریا دەکات

یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، کە بەڵگەیان لەبەردەستدایە هێزەكانی حكومەتی سوریا چەكی كیمیاییان لەشاری دۆمای گەمارۆدراو بەكارهێناوە، كە لەژێر دەستی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆندایە، هەروەها داوای وەڵامدانەوەیەكی نێودەوڵەتیش دەکات بۆ ئەو هێرشانە.

یەكێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، "بەڵگەكان ئاماژە بە هێرشێكی دیكەی كیمیایی دەكەن كە ڕژێم ئەنجامی داوە، بابەتی بەردەوامبوونی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بەتایبەت دژی هاوڵاتیانی مەدەنی جێی نیگەرانییەكی زۆرە".

هەر لەبەیاننامەکەدا جەختیشکراوەتەوە، کە "یەكێتی ئەوروپا بەتوندی سەركۆنەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دەكات و داوای وەڵامدانەوەیەكی خێرا دەكات لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ (٨)ی نیسان، تیمەكانی بەرگری شارستانی لەسوریا بڵاویانکردەوە، کە لە هێرشی كیمیاییەكەی سەر شارۆچكەی دومای غوتەی رۆژهەڵاتی گەمارۆدراو (٤٠) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە