یەکێتیی ئەوروپا سزای بە سەر گرووپێکی سەر بە ڕوسیا لە ئۆکرانیا سەپاند

یەکێتیی ئەوروپا سزای بە سەر گرووپێکی سەر بە ڕوسیا لە ئۆکرانیا سەپاند

پەیامی کورد … یەکێتیی ئەوروپا سزای بە سەر گرووپێکی سەر بە ڕوسیا لە ئۆکرانیا سەپاند

یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر گرووپی نیمچە سەربازیی ڕوسیی فاگنەردا سەپاند، بەبیانووی ئەوەی هۆکاری دروستکردنی ئاڵۆزیین لە ئۆکرانیا و ژمارەیەک وڵاتی ئەفریقی.

بەتێکڕا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بڕیاری سزادانی گرووپی نیمچە سەربازیی فاگنەر و هەشت کەس و سێ کۆمپانیان پاڵپشتیکەری ئەو گروپەیان پەسەندکرد.

بڕیارەکە دوای ئەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمیی یەکێتیی ئەوروپا بڵاودەکرێتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دیپلۆماتێکی ئەوروپی لەبارەی فاگنەرەوە دەڵێت، “فاگنەر کۆمپانیایەکی سەربازیی ڕوسییە و بەتایبەتی بەکاردەهێنرێت بۆدروستکردنی ئاڵۆزی و دڵەڕاوکێ لە وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی دەوروبەر بەتایبەت ئەفریقا”.

سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی هەر هەوڵ و کارێکی گروپەکە دەکات و هەروەها هەموو بەشدارییەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەیەکێتیی ئەوروپا ڕادەگرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە