یەکێتی ئەوروپا: ئازادی بۆ دەمیرتاش

یەکێتی ئەوروپا: ئازادی بۆ دەمیرتاش

کاتی پیری، ئەندام پەرلەمانی هۆڵەندی لە پەرلەمانی ئەوروپا و بەرپرسی کاروباری تورکیا لە یەکێتییەکە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر، لە نووسینێکدا داوای ئازاد کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و بەربژێری ئەو پارتە بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەکات.

 

پیری لە توویتەکەیدا هاشتاگی (#FreeDemirtas)ی بەکار هێناوە، بە واتای ئازادی بۆ دەمیرتاش، هەروەها ئاماژەی بە داواکاریی موحەرەم ئینجە و مێرال ئاکشینێری بەربژێری سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاش کردووە بۆ ئازاد کردنی دەمیرتاش، کە لە ئێستادا لە زیندانەوە هەڵمەتی بانگەشە کردن بەڕیوە دەبات.

پیری باسی لەوە کردووە کە ئازادکردنی دەمیرتاش مەرجیکە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە ئەنجام بدرێت، هەروەها داواشی کردووە کە ئەو داوایە لەلایەن هەمو دیموکراسی خوازانەوە پشتیوانیی بکرێت.

شایەنی باسە لە ماوەی 2 ساڵی ڕابردوودا و جار لەدوای جار درێژکردنەوەی ماوەی باری نائاساییی لە تورکیادا، پیری یەکێک بووە لەو کەسانەی کە داوای هەڵگرتنی باری نائاسایی کردووە، هاوکات دژی ئەو پێشێلکاریی و ڕەشبگیرەش چەندین لێدوانی داوە کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپەوە دژ بە نەیارانی ئاکەپە و نووسەر و ڕۆژنامەنووسە بیانیی و ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام دراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە