یەکیتی ئەورووپا بە نیازە نووسینگەی فەرمی خۆی لە ئێران بکاتەوە

یەکیتی ئەورووپا بە نیازە نووسینگەی فەرمی خۆی لە ئێران بکاتەوە

هەندێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا بە بیانووی پاراستنی بەرجام، خوازیاری کردنەوەی نووسینگەی فەرمی لە ئێرانن.

بە پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیووز، چەند نوێنەرێکی پەرلەمانی ئەورووپا خوازیاری کردنەوەی نووسینگەی فەرمی ئەو یەکێتیە لە تاران بە بیانووی پاراستنی بەرجام بوون.

ئاناگۆمێز (Ana Gomes) نوێنەری پۆرتۆگالی پەرلەمانی ئەورووپا لە ناڕەزایەتی بە بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ، ڕایگەیاند: ناتوانین بە یاساکان بەدەسەڵات بین؛ یاساکانی ترامپ شارستانیانە نییە.

کورنێلیا ئێرنیست (Cornelia Ernst) نوێنەرێکی دیکەی پەرلەمانی ئەورووپا لە وولاتی ئەڵمانیا، لەوبارەیەوە ووتی: کردنەوەی نووسینگەی یەکێتی ئەورووپا لە تاران ئایدیایەکی زۆر باشە.

وتیشی: ئەوە نیشانەیەکی باشە و گرینگترین کێشەکانی ناو ئەو ووڵاتەش دەبینین. پێویستمان بە ئاشتی لەو ناوچەیە هەیە و ئەوە بۆ ئێمە و خەڵکی ناوچەکە گرینگەو.

ئەوە لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ترۆئیکای بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا پاش دەرچوونی ١٨ی گوڵانی ترامپ لە بەرجام، ئیدعایان کرد کە لە هەوڵی ئەوەدان بۆ پووچەڵ کردنەوەی کاریگەری دەرچوونی یەک لایەنەی ترامپ لە سەر بەرجام، چەندین ڕێگە پێشنیار بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە