پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا بە شێوەی فەرمی گەمارۆدانی نەوتی ڕووسیای یەکلا کردەوە
یەکیتی ئەورووپا دوێنێ هەینی بە شێوەی فەرمی گەمارۆدانی نەوتی ڕووسیا و باقی گەمارۆوەکان کە بانکەکانی ئەم ووڵاتە دەکاتە ئامانج ، پەسەند کرد .
بە پێی ئەم یاسایە نەوتی خاوی ڕووسیا لە ماوەی شەش مانگ و باقی بەرهەمە نەوتییەکانی پاڵێوراوی ئەم ووڵاتە لە ماوەی ٨ مانگدا دەخرێتە بازاڕی دەرەوە .
یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە تەنیا " یەک جیاوازی کورتخایەن " بۆ ووڵاتانی گەمارۆدراو لە ووشکانی وەکوو مەجارستان ، کۆماری چیک و سلۆڤاکیا بوونی دەبێت .
ڕابەرانی یەکیتی ئەورووپا دەڵێن کە ئەم هەنگاوە بەم واتایەیە کە کە لە نزیکەی ٩٠٪ی هەناردەی نەوتی ڕووسیا بۆ ئەورووپا تا کۆتایی ساڵ پێشگیری دەکات . یەکیتی ئەورووپا نزیکەی ٢٥٪ی نەوتی خۆی لە رووسیاوە دەستەبەر دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە