پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بە پشتیوانی لە ڕووسیا هۆشداری دەداتە چین
سەرۆکوەزیرانی چین ڕایگەیاند کە بە ڕابەرانی یەکیتی ئەورووپا متمانەی دا کە ووڵاتەکەی ، گفتووگۆوەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینی " بە شێوازی خۆی " پاڵپشتی و هان دەدات .
لە نێوان نیگەرانییە بەرفراوانە نێودەوڵەتییەکان لە هاوکاری کردنی چین بۆ ڕووسیا بۆ دەوردانەوەی گەمارۆوەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە دژی مۆسکۆ کە بە دوای هێرشی سەربازی پووتین بۆ سەر ئۆکراین سەپێندراوە ، یەکیتی ئەورووپا کە بەرچواترین ڕابەرەکانی ، ڕۆژی هەینی ١ی ئەیپریل لە ڕێگای پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ بەرپرسانی چینی چاوپێکەوتنیان کرد سەبارەت بە پاڵپشتییەکانی پێکەن لە مۆسکۆ ، هۆشداری دا .
بەرپرسانی چینی جەختیان کردەوە لایەنەکانی ڕووس و ئۆکراینی بەرەو گفتووگۆ کردن و ووتووێژ بە ئامانجی دەستکەوتنیان بە ڕێگەچارە هان دەدات ، بەڵام ئەم کارەی بە شێوەی خۆیان ئەنجام دەدەن .
لی کیچیانگ ، سەرۆکوەزیری چین ڕایگەیاند کە ئەو متمانەی بە ڕابەرانی یەکیتی ئەورووپا داوە کە ووڵاتەکەی گفتووگۆوەکانی ئاشتی ئۆکراین ی " بە شیوەی خۆیان " هان دەدات .
ئەو هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە ووڵاتەکەی پشتیوانی پاڵپشتی لە بنچینەی مافی نێودەوڵەتی و ڕێکارگەلی نێودەوڵەتی لەوانەش یەکپارچەیی هەموو ووڵاتانە .
وەزارەتی دەرەوەی چین یش جەختی کردەوە کە پێکەن ، هاندەری گفتووگۆوەکانی ئاشتی یە و لە هەوڵەکانی یەکیتی ئەورووپا بۆ چارەسەرکردنی سیاسی قەیرانی ئۆکراین پاڵپشتی دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە