پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : ترامپ بە نیازی لەکارلادانی وەزیری بەرگری یە .
ترامپ لە پەیامێکدا بە هەندێک لە ڕاوێژکارەکانی ڕاسپاردووە بە نیازە مارک ئێسپەەر وەزیری بەرگری خۆی لە کار لادات .
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆنالد ترامپ بە شێوەی تایبەت و شاروە بە ڕاوێژکارەکانی خۆی ڕاسپاردووە بە نیازە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەردا و گەیشتنەوە دووبارەی بە کۆشکی سپی دا ، مارک ئێسپەر لە وەزارەتی بەرگری بەرکەنار بکات .
ئەم بڕیارە لە دوای ڕوودانی هەندێک کێشە و جیاوازی بیروڕای قووڵ لە نێوان ترامپ و ئێسپەردا گیراوەتە بەر
سەرچاەیەکی ئاگادار بەڵام نەناس بە ڕۆیتەرز ی ڕاگەیاندووە ترامپ بە نیاز نییە پێش هەڵبژاردنەکانی سێهەمی نۆڤەمبەر هەندێک گۆڕانکاری لە دەوڵەتەکەیدا بکات چوونکە بیر دەکاتەوە بەم کارە دەنگدەران و لایەنگرانی لە خۆی سارد و سڕ دەکاتەوە بەڵام ئەو بە نیازە لە دوای هەڵبژاردنەکان و مانەوەی لە هێزدا ئێسپەر کە لەگەڵی جیاوازی ڕای زۆریان هەیە بگۆڕێت . ئەم سەرچاوە ئاگادارە ووتی ترامپ و ئێسپەر ئێستا پەیوەندییەکی باشیان پێکەوە نییە .
خاڵێکی زۆر گرینگ هەیە ئەویش ئەوەیە کە مارک ئێسپەر وەکوو کۆماریخوازێک و سەربازێکی کۆن ، لە لایەن هەردوو حێزبی ئەمریکاوە باوەڕپێکراو جێگای متمانەیە چوونکە بارەها لە بەرامبەر بە داواکاری گەلێکی نامەنتیقی و نایاسایی ترامپ بە تایبەتی لە بابەتی دیواری سنووری لەگەڵ مەکزیک دا ڕاوەستاوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە