ناتانیاهۆ: بە ئاگربەست رازی نین چونکە وەک خۆبەدەستوەدانە بە حەماس

ناتانیاهۆ: بە ئاگربەست رازی نین چونکە وەک خۆبەدەستوەدانە بە حەماس

پەیامی کورد... ناتانیاهۆ: بە ئاگربەست رازی نین چونکە وەک خۆبەدەستوەدانە بە حەماس


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند بە راگەیاندنی ئاگربەست رازی نابێت بەهۆی ئەوەی وەک خۆبەدەستەوەدانی ئیسرائیل وایە، دەشڵێت، بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل فشار لە حەماس دەکات بارمتەکان ئازاد ببن.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین پەیامیدا بیرۆکەی ئاگربەستی رەتکردەوەو وتی، ئیسرائیل چالاکییە سەربازییەکانی راناگرێت "هەروەک چۆن ئەمریکا رازی نەبوو بە ئاگربەست دوای هێرشی تیرۆرستی 11ی سێپتەمبەر."

بنیامین ناتانیاهۆ وتیشی، "داوای ئاگربەست داواکردنە بۆ خۆبەدەستەوەدانی ئیسرائیل بە حەماس، بە تیرۆریزم، بە دڕندەیی و ئەوەش روونادات."

لە درێژەی وتارەکەیدا کە لە تەلئەبیب پێشکەشی کرد ناتانیاهۆ باسی لەوە کرد "ئێستا کاتی شەڕە و کاتی ئەوەیە هەمووان بڕیار بدەن سەر بە چ لایەکن."

وتەکانی بنیامین ناتانیاهۆ لەکاتێکدا بوو کە سوپای ئیسرائیل توانی سەربازێکی ئیسرائیلی بەناوی ئۆری میگدیش لەدەستی حەماس رزگار بکات کە بارمتە بوو، دواتریش ناتانیاهۆ باسی لەوە کرد کە بەردەوامبوونی هێرشەکانیان سوودی هەیە بۆ رزگارکردنی بارمتەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە