ترامپ : ئێمە چیتر نادۆڕێین

ترامپ  : ئێمە چیتر نادۆڕێین

پەیامی کورد   ...   دۆنالد ترامپ: چیتر ئێمە نادۆڕێین

سەرکۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند شەڕی بازرگانی نێوان چین و ئەمریکا ٣٠ ساڵ پێش ئێستا دەستی پێکرد و ئەمریکا دۆڕا. لە درێژدەا گووتی: ئێستا قۆناغێکی نوێ دەستی پێکردووە و سەردەمی دۆڕانی ئێمە بەسەر چووە.

 شەڕی بازرگانی نیوان ئەمریکا و چین لە سەردەمی چوونی ترامپ بۆ کۆشکی سپی دەستی پێکرد و لە ساڵی ڕابردوودا بە لوتکەی خۆی گەیشت. ئەمریکا چین بەوە تاوانبار دەکات لە بازرگانی جیهانیدا ڕەفتارێکی نادادپەروەرانەی هەیە و بە تایبەت گلەیی لە ئەرێنی بوونی تەرازی بازرگانی چین دەکات لە چاو ووڵاتانی دیکە.

 چین هەوڵەکانی ئەمریکای لەمەڕ زیاد کردنی باج لەسەر بەرهەمەکانی خۆی بە هەنگاوێکی هاوشێوە و بە تایبەت لە بواری بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ووڵام داوەتەوە. ئەو هەنگاوەی چین دەتوانێ کاریگەری نەرێنی لەسەر دەنگدەرانی سوننەتی حزبی کۆماریخواز هەبێ و هەربۆیەش بوو دۆنالد ترامپ ماوەیەک پێش ڕایگەیاند هەڵوەشانەوەی باج لە سەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ من و جوتیاران زۆر گرینگە. لە درێژەدا داوای لە پیکەن کردبوو بە زویی پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بکات

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە