ته‌ندروستیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێک لەبارەی هەوکردنی مێشکەوە بڵاوده‌کاته‌وە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ته‌ندروستیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێک لەبارەی هەوکردنی مێشکەوە بڵاوده‌کاته‌وە


پەیامی کورد... ته‌ندروستیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێک لەبارەی هەوکردنی مێشکەوە بڵاوده‌کاته‌وە


تەندروستی گەرمیاندڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی دەڤەرەکە، تا ئێستا نەخۆشی هەوکردنی مێشکی پەردەی منداڵان بەشێوەی پەتا و شەپۆل بڵاونەبووەتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوه‌، کە تەنها چەند حاڵەتێک تۆمارکراو، ئەمەش ئاستێکی ئاساییە و نەگەیشتووەتە دۆخێکی مەترسیدار.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

ڕاگەیەندراوێک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە

بە سەرجەم دانیشتوانی بەڕێزی سنوری ئیدارەی گەرمیان ڕادەگەیەنین لە ئێستادا لە سنووری گەرمیان دا هیچ بڵاوبوونەوەیەکی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵان دا بەشێوەی پەتا و شەپۆل بوونی نییە، بەڵکو ئەوەی هەیە حاڵەتە، کە ئەمەش لە زانستی پزیشکیی و پەتازانی دا ئاستەکەی ئاساییە و نەگەیشتووەتە دۆخێکی مەترسیدار.

هاوکات بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بەشی نەخۆشیە گوازراوەکان و نەخۆشخانەکانی ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی ئامادەکاریی بکەن بۆ هەر حاڵەتێکی جیاواز، تاوەکو دانیشتوانی سنورەکە دڵنیایی پێویستیان هەبێت بۆ ژیانێکی ئارام.

هەروەها رێنمایی هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین لەکاتی هەر نیشانەیەکی نەخۆشیەکە و ناڕەحەتیەکی مناڵەکانیان، سەردانی پزیشکانی مەڵبەند و بنکە تەندروستیەکان و نەخۆشخانەکانمان بکەن بۆ دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەری پێویست تەنانەت ئەگەر حاڵەت و نەخۆشیەکانیش سادە بن، بەپێچەوانەوە بەهیچ شێوەیەک بۆ دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر پەنا بۆ هیچ دەرمانخانە و نۆرینگەیەکی خاوەن پیشەی دیکە نەبرێت کە لەلایەن پزیشکانەوە بەڕێوەنابرێن، چونکە بەداخەوە زۆرجار کەسانێک هەن ئەم دۆخە دەقۆزنەوە و لەسەر حسابی تەندروستی و بەرژەوەندی هاوڵاتیان بەدوای سوودی تایبەتی دا دەگەڕێن.

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان…

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە