پەیامی کورد ... بزووتنەوەی گۆڕان لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا رێكخەری نوێی گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵدەبژێرێت.
بەگوێرەی هەواڵێكی میدیای فەرمی گۆڕان ، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٤ی ٧ی ٢٠١٩ 9 كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆتاییهاتوە و تێیدا بڕیاردراوە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی داهاتوو هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن بەڕێوەبچێت و لە قۆناغی داهاتووشدا كۆنفرانسی نیشتمانی ببەسترێت.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەبارەی چەند پرسێكی ناوخۆی رێكخراوی گۆڕان دراوە و بەپێی بڕیارەكانیش رۆژی (14)ی ئەیلولی داهاتو هەڵبژاردنی خانەی راپەراندن و رێكخەری گشتی بەڕێوەدەچێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە، دووهەمین كۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رێكدەخرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە