پەیامی کورد ... مەحموود ئەحمەدی نەژاد بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک بە ئاماژەدان بە قاسم سلێمانی پڕۆپاگەندەی نوێی خستە ڕوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، مەحموود ئەحمەدی نەژاد ، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران ، لە کەناڵی تێلێگرامی تایبەتی خۆی نامەیەکی تایبەت خەتاب بە قاسم سلێمانی بڵاو کردەوە .
ئەحمەدی نەژاد لەم نامەیەدا پاگەندەی ئەوەی کردووە کە بە " ناوجیگەری " قاسم سلێمانی ، براکەی جەهانگیری ، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئیران لە بەندیخانە ئازاد کراوە .
لە بەشێک لە نامەکەی ئەحمەدی نەژاد دا خەتاب بە قاسم سلێمانی هاتووە : دەوترێ کە جەبانتان لە ماجەرای دەست بە سەرکردنی براکەی جەهانگیری دا ، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار .... ناوجیگەری تان کردووە و بە ڕاسپاردن بە بەرپرسانی پەیوەند بەم بابەتە هۆکارەکانی ئازادکردنی ئەوتان بەدی هێناوە . لە هەمان کاتدا بە تاوانی درۆ هەناردەکرندی بڕە پارەگەلێل لە ڕیگەی ئێوەوە بە بەقایی ، زۆڵمێکی گەورەیان بەم برایە ئیماندار ، پاک ، خزمەتگوزار و شۆڕشگێڕە یان ڕەوا دیوە ، بەداخەوە جەنابتان لەم بابەتە بە تەواوی و ئاشکرا ئامادە بە شەهادەتی تەواو نەبوون و بە نووسراوەکان و داواکارییە جۆراوجۆر و بەردەوامەکان بێ بایەخ بوون .
ئەحمەدی نەژاد هەروەها دەڵێ : بە هۆی ئەم بێ بایەخیەوە کەسێکی بیگوناە و بێ تاوان کەوتە بەر قورسترین جەزای زاڵمانەوە و ئێستا چەندین مانگە لە بەندیخانەی تاکەکەسی و لە بن چاودێری پزیشکیدا لە ئەسارەت بە سەر دەبات . چیتر نازانم کە دەبێ چی ڕووبدات تا هەندێک کەس بە خەبەر بێن و بەرەو بەهاکانی ئیلاهی ، بەرگری لە ئازادی ، ئەنجامدانی عەدالەت ، بەرگری لە مەزڵووم و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ زۆڵم بگەڕێنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە