پەیامی کورد ... هاوتاكردنی مووچه و ئیمتیازی شه‌هید و زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غدا گرفتی یاسایی هه‌یه .
مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت، بۆ هاوتاكردنی مووچه و ئیمتیازی شه‌هید و زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غدا گرفتی یاسایی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ مه‌حمود حاجی ساڵح له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، شاندی وه‌زاره‌ت و ده‌زگای شه‌هید و زیندانیانی سیاسی عیراق له یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌ردانیان كردون و شاندی وه‌زاره‌تیش چوه‌ته به‌غدا و هه‌ردوولا چه‌ندین كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
ووتیشی "له‌ڕووی مه‌بده‌ئییه‌وه ئه‌وان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام گرفت هه‌یه له ڕووی یاساییه‌وه، به تایبه‌تی یاسای شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، لیژنه‌ی هاوبه‌شیش پێكهێنراوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه وه‌ك یه‌كیان لێبكرێت، كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ماف و ئیمتیازی شه‌هیدان وه‌ك ئه‌وانی لێبكرێت، چونكه هی ئه‌وان زیاتره، لیژنه‌كان خه‌ریكی كاره‌كانن".
له‌باره‌ی زیندانیانی سیاسی-یش، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌ڵێت "له مانگی رابردودا نوسراو كراوه‌ته‌وه بۆ ده‌زگای زیندانیانی سیاسی عیراق و ئه‌وان ره‌زامه‌ندییان داوه و نوسراویان به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بۆئه‌وه‌ی موچه و ئیمتیازی زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك عیراقی لێ بكرێت".
ووتیشی "هیچ نوسراو و شتێك نه‌ماوه، وه‌ك وه‌زاره‌ت و حكوومه‌ت هه‌مومان ناردوه بۆ به‌غدا و دوا بڕیار لای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه بۆئه‌وه‌ی بڕیاربدات موچه و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدان هاوتای عیراق بكرێت و بخرێنه سه‌ر به‌غدا و وه‌زاره‌تی دارایی بودجه‌كه‌یان خه‌رج بكات یان بخرێته سه‌ر بودجه‌ی سیادی".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە