لە باكووری كوردستان ڕێگای هەزار و 144 ناوچەی نیشتەجێبوون بە هۆی بەفرەوە داخراوە

لە باكووری كوردستان ڕێگای هەزار و 144 ناوچەی نیشتەجێبوون بە هۆی بەفرەوە داخراوە

پەیامی کورد... لە باكووری كوردستان ڕێگای هەزار و 144 ناوچەی نیشتەجێبوون بە هۆی بەفرەوە داخراوە


بەهۆی ئەو شەپۆڵە بەفربارینەی کە پارێزگاکانی باكووری كوردستان و توركیای گرتووەتەوە، ڕێگای هاتووچۆی زیاتر لە هەزار ناوچەی نیشتەجێبوون گیراوە و ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دروستكردووە.

لە ماوەی ئەم 10 ڕۆژەی ڕابردوو بەهۆی ئەو شەپۆڵە بەفربارینەی پارێزگاكای وان، هەکاری، مووش و بەدلیس لە ڕۆژهەڵاتی تورکیای گرتووەتەوە و کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەبووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیمەکانی پاککردەوەی ڕێگەوبان ڕێگەی هاتووچۆی نێوان سەدان گوند و ئاواییان کردووەتەوە.

لە ئێستادا هەوڵەکانی تیمەکانی ڕێگەوبان و شارەوانی لە هەر کام لەو پارێزگایانە بۆ کردنەوەی ڕێگەی نێوان هەزار و 144 گوند کە داخراوە، بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە