پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە نزیکەوە لەگەڵ ئەمریکادا چاودێری باکووری سووریا و ئەگەری هێرشی تورکیا دەکەن بۆ سەر ئەو ناوچانە، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی رێكخراوی داعش.
فلۆرانس پاڕلی، وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند : لە نزیکەوە لەگەڵ ئەمریکادا چاودێری باکووری سووریا و ئەگەری هێرشی تورکیا دەکەن بۆ سەر ئەو ناوچانە، چوونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی رێكخراوی داعش.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت زۆر وریا بین چوونکە لەم جۆرە جووڵانە کە لەگەڵ ئامانجەکانی هاوپەیمایەتی دژ بە داعش ناگونجێن، لەوانەیە ببنە هۆی بەهێزبوونی رێکخراوەکە لەجیاتی ئەوەی بێهێزی بکەن یاخود لەناوی ببەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە