بەرپرسی بەندیخانەی گوانتانامۆ دەرکرا

بەرپرسی بەندیخانەی گوانتانامۆ دەرکرا

پەیامی کورد  ...   بەرپرسی بەندیخانەی گوانتانامۆ بە هۆکاری بێ لیاقەتی لە ئیش و کارەکانی دەرکرا .

بە پێی راپۆرتێک ، ژەنڕاڵ جان ڕینگ بەرپرسی بەندیخانەی گوانتانامۆ بە هۆکاری بێ لیاقەتی لە ئیدارەی بەندیخانە دەرکرا .

بەندیخانەی گوانتانامۆ بە هۆکاری جەنجاڵی ناوخۆیی بوو بە جێگای باس و خواستی هەواڵەکان . جەنجاڵیترین هەواڵ لە ساڵی ٢٠١٥ روویدا . لەو کاتەدا ، جاب نێتێلتۆن بەرپرسی ئەو کاتی بەندیخانە نە تەنیا دەرکرا ، بەڵکوو بە هۆکاری جەنجاڵی سێکسی کەوتە بەندیخانەوە کە هۆکاری مردنی یەکێک لەو کەسانەی کە بەشداری ئەو جەنجاڵییەی کردبوو .

بەندیخانەی گوانتانامۆ سەمبۆلی سیاسەتی ستانداردی دووگانەیی بووە کە لە ڕێگای ویلایەتەیەکگرتووەکاندا جێبەجێ دەکرێت .واشینتۆن لە تەواوی هەمایشە جیهانییەکانی کووبا و ڕووسیا بە بەکارهێنانی " هۆکاری ناڕاست " بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ تاوانبار کردووە .

بەڵام خۆیان ئەو کەسانەی کە مەشکووک ن بە تیرۆریسمی لە دۆخی نامرۆڤانە تا پیش پێداچوونەوە بۆ دۆسییەکانی ئەوانیان لە بەندیخانە بەند کردووە – بەندکراوانیان لە سەقفەوە سەرووخوار دەکرد ، ئیزنی نووستنیان پێ نەدەدان ، لە ناو ئاوادا نقوومیان دەکردن و تەنانەت چاوی یەکێک لەوانیان بۆ " هێورکردنەوەی " دەردەهێنا .

لە ئێستادا ٤٠ بەندکراو لە تەمەنی ٣٧ بۆ ٧١ ساڵان لەم بەندیخانەیەدا لە بەندن .

دواهەمین بەندکراوان زیاتر لە ١٠ ساڵ پێش ئێستا بۆ ئەم بەندیخانەیە گواسترانەوەن .  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە