پەیامی کورد... هێرشی ئاسمانی هاوکاتی تورکیا بۆ سەر مەخموور و شەنگال
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گەورەترین هێرشی ئاسمانیان بۆسەر شەنگال و مەخموور ئەنجام داوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە یەک کاتدا (20) هێرشی ئاسمانیان لە سنووری کەمپی مەخموور و شەنگال ئەنجام داوە و ئەوەش گەورەترین هێرشە کە لە یەک کاتدا ئەنجام درابێت لەو ناوچەیەدا.
زانیارییە سەرەتایییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سنووری شەنگالدا فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی دۆڵی شیلۆ، باری، کورس و چیلمێرای شەنگال (15) هێرشیان ئەنجام داوە، هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی سەر شەنگال لە سنووری کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور پێنج هێرشیان ئەنجام داوە و هاوکات لە سنووری دێرکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش چەند هێرشێکیان ئەنجام داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە