لەماوەی ڕۆژێكدا نزیکەی ١١ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر

لەماوەی ڕۆژێكدا نزیکەی ١١ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر

پەیامی کورد ... لەماوەی ڕۆژێكدا نزیکەی ١١ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر

 

گەشتوگوزاری هەولێر ئاماری هاتنی گەشتیارانی لە پشوی سەری ساڵ ڕاگەیاند و بەگوێرەی ئامارەكان تەنیا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر.

 

بەگوێرەی ئامارێك كە ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر بڵاوكرایەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ هەزار و حەفت سەد گەشتیار لەباشور و ناوەڕاستی عێراق لەڕێگای بازگەکانەوە بەپاسی گەشتییاری و ئۆتۆمبێلی تایبەت سەردانی شاری هەولێریان کردووە.

 

ساڵانە لەكاتی پشوو و جەژنەكان و سەری ساڵدا جوڵەی گەشتیاری دەستپێدەكاتەوەو ژمارەیەكی بەرچاوی گەشتیاران ڕوودەكەنە هەرێم، بەشی زۆری گەشتیارانیش هی شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە