پەیامی کورد... هەرێمی کوردستان پلانی هەیە کە ساڵانە پێشوازی لە ٢٠ ملیۆن گەشتیار بکات
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، لە دەستەکەیان پلانێکی درێژخایەنی هەشت ساڵی و پلانێکی مامناوەندیان داڕشتووە، کە ئامانجیانە لە ڕێگەیەوە پێشوازی لە ٢٠ ملیۆن گەشتیار لە ساڵێکدا بکەن.
ئەمڕۆ شەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوار مانگی ئەمساڵدا پێشوازییان لە ٢ ملیۆن گەشتیار کردووە، پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بگاتە ٦ ملیۆن گەشتیار.
ئەوەشی وت، لە دوو ساڵی ئایندە کار لەسەر ژێرخانی ئابووری دەکەن، بۆیە لە سەرەتای دوو ساڵی داهاتوو تەواوی ژێرخانی گەشتیاری نوێ دەکەنەوە.
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، ئەوەشی خستە ڕوو، هەروەها نرخەکانی باج و ڕوسوماتی گەشتیار لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم ڕێک دەخەینەوە بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە