پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئەمریکا ترامپ و مایک پۆمپێئۆ گه‌ره‌نتیان به ناتانیاهۆ داوه سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا.
به پێی ڕاپۆرتێک ، ماڵپه‌ڕی ئاکسیۆس به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک ڕایگه‌یاند: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بێنیامین ناتانیاهۆ که ڕۆژی دووشه‌مه ئه‌نجام بووه، بێنیامین ناتانیاهۆی له پرسی کشانه‌وه له سووریا ئاگادار کردووه‌ته‌وه.
به ڕاپۆرتی ئاکسیۆس، ناتانیاهۆ ئه‌مڕۆ له میانه‌ی ڕاگه‌ێندراوێک له‌مباره‌وه ووتی: ترامپ و مایک پۆمپێئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دڵنیاییان پێ داوه که واشینتۆن به‌رده‌وام له ڕێگای دیکه‌وه چاودێڕی به سه‌ر دۆخ و گۆڕانکارییه‌کانی سووریادا ده‌کات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێزه‌کانیشی له‌م ووڵاته بکشێنێته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که هەندێک له مێدیاکانی ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاند بوو که ئه‌مریکا هه‌موو هێزه‌کانی له باکووری سووریا ده‌کشێنێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە