پەیامی کورد ... ئایا تورکیا بە بۆنەی دۆخەکەی ئێستای سووریا لە سیستەمی " ئێس - ٤٠٠ " ڕووسی پاشگەز دەبێتەوە ؟؟؟
ئەمریکا هیوادارە تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ پێشکەوتنی ئێستای ڕووداوەکان لە سووریا لە سیستەمی بەرگری ڕووسی " ئێس - ٤٠٠ " پاشگەز ببێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، " کەی بیلی هاتچینسۆن ، نوێنەری دائێمی ئەمریکا لە ناتۆ جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکان هەوڵ دەدات بۆ تورکیا ڕوون بکاتەوە کە ئەم ووڵاتە نابێ ئەم سیستەمە بە دەست بهێنێت . هانچیستۆن ووتی : وە هەروەها هیوادارم سەرۆککۆماری تورکیا ببینێت کە ئێمە هاوپەیمانی ئەوان لە ڕابردوو و داهاتوودا دەبین و ئەوان دەبێ سیستەمی " ئێس - ٤٠٠ " واز لیبێنن .
بە ووتەی ئەوە ، دۆخی ئێستای سووریا هەموو ئەو شتانەی کە ئێستا لە نێوان تورکیا و ڕووسیا لە حاڵی ڕوودانە کاریگەری دەبێت .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە تورکیا نەیتوانیوە چەندین ڕێکەوتنی گرینگی خۆی سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێدلیب لە سووریا ئەنجام بدات و لەوانەش ، دژبەرانی چەکدار کە ئامادەبوون بۆ ووتووێژ لەگەڵ ڕووسیا لە چوارچێوەی ڕەوەندی سیاسین ، لە تێرۆریستەکانی جیاواز نەکرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە