پەیامی کورد... تورکیا داوای پاراستنی کونسوڵخانەکانی لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی لە عێراق بپارێزێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا تێیدا هاتووە، «بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر کونسوڵخانەی تورکیا لە مووسڵ دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کونسوڵخانەکەمان».
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،» داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەین کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانمان بپارێزن.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا دەکات بەرپرسیارانی ئەو هێرشە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە