تورکیا دەستی بەسەر زیاتر لە ٢ تۆن ماده‌ی هۆشبەر داگرت

تورکیا دەستی بەسەر زیاتر لە ٢ تۆن ماده‌ی هۆشبەر داگرت


پەیامی کورد... تورکیا دەستی بەسەر زیاتر لە ٢ تۆن ماده‌ی هۆشبەر داگرت

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا دەست بەسەر 2.3 تۆن ماددەی هۆشبەر گیرا.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی فراوان بەناوی "نارکۆگوچ-36" لە حەوت پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان لە دژی ماددەی هۆشبەر کراوە و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا 13 کەس دەستگیرکراون و دوو تۆن و 350 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و بە جیاش 11 هەزار حەبی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی یەرلیکایا، ئۆپەراسیۆنەکە لە پارێزگاکانی ئیستانبول، ئەدەنە، دیاربەکر، جۆلەمێرگ، بەدلیس، چەولیگ و وان کراوە. لەلایەکی دیکەوە عەلی یەرلیکایا جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و رێکخراوەکانی تاوان و ریکخراوە تیرۆریستییەکان بەردەوام دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە