وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له میانه‌ی قسه‌کانی هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی جۆری ئێف ۳۵ی ڕاده‌ست نه‌کات، ئه‌وه بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیکیان لێده‌ستێننه‌وه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵ لە سپۆنتیک، مه‌ولود چاووش ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی جۆری ئێف ۳۵ ڕاده‌ستی وڵاته‌که‌ی نه‌کات، ئه‌نقه‌ره پێداویستی سه‌ربازی له شوێنێکی دیکه دابین ده‌کات.
هه‌ڕه‌شه‌ی کرد: هه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه ئێمه ڕێگا نه‌ده‌ین که ئه‌مریکا بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیک چی دیکه به کار بێنێت.
چاووش ئۆغڵۆ زیادی کرد: هیچ هۆکاریک بوونی نییه که فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئێف ۳۵ ڕاده‌ستی تورکیا نه‌کرێت. ئه‌گه‌رنا بژارده‌ی دیکه بۆ ئێمه هه‌یه، ڕه‌نگه له ڕووسیا یان وڵاتێکی دیکه‌ی ئه‌ندام له ناتۆ فڕۆکه جه‌نگییه پێشکه‌وتووه‌کان بکڕێن.
وتیشی: کاتێک ئه‌م بابه‌ته له تورکیا باس ده‌کرێت، خه‌ڵک به ئێمه ده‌ڵێن که بنکه‌ی ئاسمانی ئینجەرلیک به ڕووی ئه‌مریکاییه‌کان ببه‌ستن، ئێمه‌ش چاوەڕێ دەکەین بزانین ئه‌مریکا له‌مباره‌وه ڕه‌فتاری خۆی ده‌گۆڕێت یان نا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە