تورکیا قازانجی خۆی لە هەناردەکردنی چەک لە ساڵێکدا ڕادەگەێنێت

تورکیا قازانجی خۆی لە هەناردەکردنی چەک لە ساڵێکدا ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد     ...    تورکیا قازانجی خۆی لە هەناردەکردنی چەک لە ساڵێکدا ڕادەگەێنێت

تورکیا قازانجی خۆی لە هەناردەکردنی چەک لە ساڵێکدا بە بڕی ٣،٥ میلیارد دۆلار ڕادەگەێنێت

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی سەربازی تورکیا هەواڵ لە هەناردەکردنی چەک بۆ سەد ووڵاتی بیانی دەدات .

بە پێی ڕپۆرتێک لە ئاناتۆلییەوە " ئیسمائیل دەمیر " سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی سەربازی تورکیا کە دامەزراوەیەکی سەر بە سەرۆککۆماری ئەم وولاتەیە ووتی کە تورکیا بۆ سەد ووڵاتی جیهان چەک هەناردە دەکات و قازانجەکەشی لە هەناردەکردنی چەک ساڵانە ٣.٥ میلیارد دۆلارە .

ئەو جەختی کردەوە کە تورکیا هەوڵ دەدات هەناردەکردنی چەکی خۆی تا چەند ساڵی داهاتوو بگەێنێتە ١٠ میلیارد دۆلار .

دەمیر بە ئاماژەدان بە ڕێکارگەلی سەرکەوتووی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی بەیرەقداری تورکیا لە خاکی ئۆکراین جەختی کردەوە کە ئەم بابەتە سەیر نییە و ئەم فڕۆکە بێفڕۆکانە پێشتر لە قەرەباغ یش کارایی یەکی باشیانی هەبووە .

ئەو ووتی کە تورکیا چەند فڕۆکە لەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی پێش دەستپێکردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین بە کییف ی فرۆشتبوو .

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی سەربازی تورکیا جەختی کردەوە کە ئەم ووڵاتە بە دوای بێنیازبوون لە بەرهەم هێنانی جۆرەها چەک یا تەکنۆڵۆژیای پێشکەوتووە .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە ئەمریکا هیچ داواکارییەکی دەربارەی ڕاگواستنی سیستەمی ئێس – ٤٠٠ ی تورکیا بۆ ئۆکراین ئاراستە نەکردووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە