تورکیا: نزیکەی پێنج ملیۆن کۆچبەر لە وڵاتەکەماندان

تورکیا: نزیکەی پێنج ملیۆن کۆچبەر لە وڵاتەکەماندان

پەیامی کورد... تورکیا: نزیکەی پێنج ملیۆن کۆچبەر لە وڵاتەکەماندان


تورکیا رایگەیاند کە ئێستا زیاتر لە 4.8 ملیۆن کۆچبەر لە سەرتاسەری وڵاتدا هەن، کە لە %20ی کۆی دانیشتووانیی تورکیا لە زیاتر لە هەزار گەڕەک تێدەپەڕێنێت.

بەپێی ئاماری دەزگای کۆچبەری تورکیا ئاشکرای کردووە چوار ملیۆن و 800 هەزار کۆچبەری وڵاتان لە تورکیادا نیشتەجێن.

ئامارەکە دەڵێت، “کۆی ئەو کۆچبەرانەی لە سەرتاسەری وڵاتدا هەن تا ئێستا گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 893 هەزار و 753 کەس”.

ئاماژە بەوە کراوە کە تا ئێستا rێژەی کۆچبەران لە هەزار و 169 گەڕەک لە سەرانسەری تورکیا لە سەدا 20ی کۆی گشتی دانیشتووانی تورکیا لەو گەڕەکانە تێپەڕاندووە.

زیاتر لە دە ساڵە بە ملیۆنان پەنابەر بەرەو تورکیا رۆیشتوون، بەتایبەتی لە سوریا، عێراق، ئێران و ئەفغانستانەوە، بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی وڵاتەکانیان بوونەتەوە، بۆ گەیشتن بە ئەوروپا لە رێگە نایاساییەکانەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە