پەیامی کورد... تورکیا ڕەزامەندی دا بەشەئاوی عێراق زیاد بکات
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئامادەیی توركیای ڕاگەیاند بۆ زیادكردنی بەردانەوەی بەشەئاوی عێراق لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (16ی تەموزی 2022) دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو بە یاوەری نێردەی تایبەتی سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری کاروباری ئاوی تورکیا ئەنجام داوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لەناو عێراقەوە.
دەشڵێت، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق داوای لە تورکیا کردووە چاوبخشێنێتەوە بە پلانی بەردانەوەی ئاوی هەردوو ڕووبار بە شێوەیەک کە پێویستی عێراق بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخی ئێستای کەمی ئاو مسۆگەر بکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، "نێردەی تایبەتی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاری لەگەڵ عێراق بە تاوەکو دەستەی ئاو و بەنداوەکانی تورکیا ڕابسپێردرێت بۆ زیادکردنی بەردانەوەی ئاو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، بەپێی ئەو یەدەگانەی کە لەبەردەستدان".
ئاماژهی بهوهشكرد، "لە میانی كۆبوونەوەکە، ڕێككەوتن لەنێوان هەردوولا كرا بۆ ناردنی شاندێكی تەكنیكی عێراقی بۆ ئەوەی سەیری واقیعی عەمباركردنی ئاو لە بەنداوەكانی توركیا بكات و پلانی كاركردن بۆ ئەو بەنداوانە تاوتوێ بكرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە