پەیامی کورد... توركیا.. 136 كۆچەبەری نایاسایی ڕزگاركران
تیمەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی توركیا توانیان 136 كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی بۆدروم لە ویلایەتی موگلا لە ڕۆژئاوای توركیا ڕزگار بكەن.
فەرماندەیی پاسەوانی كەناراوەكان بڵاویكردەوە: ئەو كۆچبەرانەی كە لەناو بەلەمێكی كەشتیوانی و بەلەمێكی لاستیكیدا بوون داوای هاوكاری لە تیمەكانی دەكەن دوای ئەوەی بزوێنەری بەلەمەكانیان تێكچوو، ڕوونیكردەوە كە تیمەكانی 53 كۆچبەریان لەسەر بەلەمێكی چوپ ڕزگاركردووە و 83 كەسی دیكەشیان لەناو بەلەمەكی شاحینەدا ڕزگاركردوە، لەكاتێكدا هەوڵیان دەدا بپەڕنەوە بۆ دەرەوەی وڵات بە شێوەیەكی نایاسایی.
ئەوەشی راگەیاند: سێ گومانلێكراوی قاچاخچی كۆچبەر كە لەناو بەلەمەكەدا بوون دەستگیركران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە