ترەمپ کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون هەڵوەشاندەوە

ترەمپ کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون هەڵوەشاندەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، کۆبوونە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور هەڵوەشاندەوە. 

لە راگەیەنراوێکدا کۆشکی سپی لە زاری ترەمپەوە ئاماژە بەوە دەکات کە بە هۆی لێدوانەکانی ئەم دواییەی کیم جۆنگەوە ترەم بریاری داوە کۆبونەوەی لوتکەی سەنگافورە هەڵبوەشێنێتەوە. 

ترەمپ دەشڵێت "زۆر پەرۆشبووم کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بم بەڵام بەهۆی لێدوانە توند و رەق و دوژمنانەکانتەوە، لە ئێستادا بەباشی نازانم ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام بدەین کە ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ دادەنێین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە