پەیامی کورد ... ترامپ : ڤیرووسی کۆرۆنا لە چین درووست کراوە
سەرۆککۆماری ئەمریکا سەرەڕای بەیاننامەی کۆمەڵەی زانیارییەکانی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند ڤیرووسی کۆرۆنا لە تاقیگای ڤۆهان لە چین دا درووست کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە لە بیروڕایەکی دژبەرانە لەگەڵ کۆمەڵەی زانیارییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند ڤیرووسی کۆرۆنا لە تاقیگای ڤۆها لە چین بەرهەم هاتووە و درووست کراوە
ترامپ لەم پرێس کۆنفرانسەدا ووتی ناتونێ هۆکاری ئەوەی کە متمانەی تەواوی هەیە کە ئەو لە سەر ئەم باوەڕەیە کە کۆرۆنا لە تاقیگای ڤۆهان بەرهەم هاتووە بدوێت .
سەرۆککۆماری ئەمریکا ووتی داسەپاندنی سزا لە دژی چین بە هۆی ئەوەی کە ڕۆڵی هەبووە لە بەدیهێنانی کۆرۆنا دا چاوپێداخشانەوەی بۆ دەکات .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند " چین دەبێ دەربارەی ئەوەی کە ئەم ڤیرووسە بە چ شێوەیەک بڵاو بووەتەوە ، ئایا بەهەڵە ڕوویداوە یا خود ئەوەی کە بەئەنقەست درزی کردووە ووڵامی خۆی بداتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە