پێترۆشیمیی مەهاباد؛ دوو هاووڵاتی بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردی ئیزنی کاریان پێ نەدرا

پێترۆشیمیی مەهاباد؛ دوو هاووڵاتی بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردی ئیزنی کاریان پێ نەدرا


پەیامی کورد... پێترۆشیمیی مەهاباد؛ دوو هاووڵاتی بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردی ئیزنی کاریان پێ نەدرا


دوو پێرسۆنێلی کۆمپانیای پێترۆشیمیی مەهاباد، بەهۆی ئەوەیکە جلوبەرگی کوردییان لەبەردا بووە، لەلایەن حەراسەتی ئەو شیرکەتەوە ڕێگەیان پێ نەدراوە بچنە ژوورەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاند کە حەراسەتی پێترۆشیمی بەو کەسانەی وتووە کە مافی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردییان نییه.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری ورمێ، هێزەکانی حەراسەت ڕێگرییان لە چوونە ژوورەوەی کەسێکی بەساڵاچوو بە ناوی ''ل. ڕ'' گرتبوو کە جلی کوردیی لەبەردا بووە و ویستبووی سەردانی یەکێک لە نزیکانی نەخۆشی خۆی بکات.

جێگەی ئاماژەیە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە میدیاکانی ئێران، بە شێوەی سیستماتیک هێرش کراوەتە سەر کولتوور و جلوبەرگی کوردی کە کاردانەوەی توندی خەڵکی کوردستانی بەدواوە بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە