پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لایەنە حکوومییەکانی بۆ گەڕاندنەوەی قوتابی و هاووڵاتیانی هەرێم راسپارد
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی راسپارد کە هەموو هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی قوتابیان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی ووڵات بخەنەگەڕ.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە سەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵەکانی " وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و نوێنەراییەتەکانی هەرێم لە دەرەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و تۆژینەوەی زانستی و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەریم لە بەغدا " خرایەگەڕ لە پێناو گەڕاندنەوەی قوتابیان و هاووڵاتیانی کوردستانی لە دەرەوەی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، هەنگاوەکان بەرەو گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی هەرێم بەردەوامن.
راگهێندراوهكهى وهزارهتى گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەشی پێداوە، جەخت لە سەر ئەوە دەکەینەوە کەوا، دەبێت هاووڵاتیان لە هەر ووڵاتێک بن، پابەندی یاسا و رێنماییەکانی ئەم وڵاتە بن و ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە نزیکترین باڵیۆزخانە، کونسوڵگەری عێراقی، یاخود نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم و رێنماییەکانیان جێبەجێ بکەن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن روونیکردووەتەوە، هەروەها هاووڵاتیان هان دەدەین کە لەم کاتانەی فڕۆکەخانەکان و فڕۆکەکان بووینە شوێنی سەرەکی گواستنەوەی ئەم ڤیرووسە و نەخۆشیە گوێزەرەوە کوشندەیە کە هەموو توانایان بخەنە گەڕ بۆ مانەوەیان لە شوێنی خۆیان تاکوو تێپەربوونی ئەم دۆخە دژوارەدا، بە هیوای تەندرووستیيەکی باش بۆ هەموو لايهك.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە