پەیامی کورد … هاوپەیمانان ژمارهیهك ئۆتۆمبێلی سهربازییان پێشكهش به وهزارهتی پێشمهرگه كرد
لە بەردەوامی هاوكارییەكانیان ئهمڕۆ دووشهممه هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، كاروانێكی دیكەی هاوكارییان پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە كرد.
ئهمڕۆ دووشەممە ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢١، لە بەردەوامی هاوكارییەكانیان بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، كاروانێكی دیكەی هاوكاریان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.
كاروانەكە پێكهاتووە، لە 50 ئۆتۆمبێلی سەربازی هەمەر و 25 ئۆتۆمبێلی دیكەی سەربازی كە بەشێكیان بارهەڵگرن.
جێگهی باسه، لەدوای سەرهەڵدانی داعش و پێكهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەو رێكخراوە، چەندین جاری دیكه هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوكاری سەربازی پێشكەش بە هێزەكانی پێشمەرگە كراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە