پەیامی کورد... ناتۆ پاڵپشتییە سەربازیی و مرۆییەکانی بۆ ئۆکراینا زیاد دەکات
سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشتییە سەربازیی و مرۆییەکانیان بۆ ئۆکراینا کە بەرەوڕووی هێرشی سەربازیی ڕووسیا بووەتەوە، زیاد دەکەن.
ئەمڕۆ دوو شەمە ٢٨ ی شوباتی ٢٠٢٢ یانس ستۆلتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ لە تویتێکدا ڕایگەیاند، کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئەنجام داوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا یانس ستۆلتنبێرگ، ستایشی ئازایەتیی سوپا و گەلی ئۆکراینای کردووە و گوتوویەتی "ئەندامانی ناتۆ پاڵپشتییە سەربازیی و مرۆییەکانیان بۆ ئۆکراینا زیاد دەکەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە