پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێم هەندێک دەنگۆ ڕەت دەکاتەوە
رۆژی 7/8/2020 رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێکی دەربارەی عێراق بە گشتی ئاراستەی لیژنەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ کردووە، لەم راپۆرتەدا ووردەکاریی خستۆتە روو دەربارەی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەر لەوەی لیژنەی ناوبراو راپۆرتی خۆی لە نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەش بکات لە تشرینی دووەمی 2020.
نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە راپۆرتی ناوبراو بەیاننامەیەکی دەرکرد ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
هیومان رایتس وۆچ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یەک یٔاراستە کار دەکەن و ناکرێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان وا وێنا بکرێت کە لە دیوێکی هەڵەدایە سەبارەت بە پابەندبوون بە بەها نێودەوڵەتییەکان، چوونکە حکوومەتی هەرێم پاڵپشتی لە بوونی چالاکوانان دەکات و هەماهەنگییان لەگەڵدا دەکات لەو رووەوە، هەروەها ئەرکی پاراستنیان لە ئەستۆ دەگرێت و ئازادن لە دەربڕینی بیروڕا و رەخنەکانیان و هانی گفتوگۆ دەدات لەگەڵیان.
لەم سونگەوە پێمانوایە پێویستە رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ پابەند بێت بە بنەما سەرەکییەکان وەک پشت بەستن بە زانیاری راست و دروست و واقعی لە راپۆرتەکانیدا بەتایبەتی دەربارەی یٔەنجامدانی پێشێلکارییەکان. پێویستە یٔاماژە بەو یاسا و رێنماییانە بکرێت کە لە هەرێمی کوردستان دەرچوونە و حکوومەت پێوەی پابەندە لە بواری مافەکانی مرۆڤ لە کاتێکدا راپۆرتەکە باس لە دەستگیرکردنی زۆرەملێ و یٔەشکەنجەدان دەکات، حکوومەتی هەرێم یٔەم دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە، چونکە دامودەزگا یٔەمنییەکان بەپێی فەرمانی دادوەر و رێوشوێنی یاسایی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو گومانلێکراوان دەستگیر دەکات و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.
بەو پێیەی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بە یٔازادی لە هەرێمی کوردستان کار دەکات، پێویستە دیدێکی واقعیانەی دەربارەی رەوشی هەرێمی کوردستان هەبێت لە هەموو روویەکەوە و یٔەو هەنگاوانەی کە لە بواری حوکمڕانی بەدی هاتوون لەبەرچاو بگرێت. هەروەها یٔەو لێدوان و روونکردنەوانە بە هەند وەربگرێت کە لە حکوومەتی هەرێمەوە دەردەچن یان راستەوخۆ یٔاراستەیان دەکرێن.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پابەندبوونی خۆی بە بنەما و پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان دووپات کرۆدتەوە و یٔامادەیی گشت هاوکاری و هەماهەنگییەکە لەو رووەوە. پێویستە یٔەو راپۆرتانە لەلایەن هیومان رایتس وۆچ و رێکخراوەکانی دیکەوە دەردەچن زیاتر بابەتی بن، چونکە بەشێک لە راپۆرتەکان بە یٔاشکراو بە بێ بوونی بەڵگەی درووست بڵاودەکرێنەوە، هیوادارین هیومان رایتس وۆچ گۆڕانکاری ورد و قوڵ بە راپۆرتەکەیاندا بکەن بە جۆرێک کە زیاتر واقعی بێت و پشت بە بەڵگەی درووست و بابەتیانە ببەستێت.
نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
16/8/2020
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە