پەیامی کورد ... خۆپیشاندەرانی ناڕازی دەرگاکانی شوێنە دەوڵەتییەکانیان بە دیواری ئاسنین پلۆمپ کرد .
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی به‌غدا شه‌قامه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ڕان-یان له ناوه‌ندی به‌غدا داخست، به‌و هۆیه‌وه ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دروستبووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی دیوانیه‌ش خراونه‌ته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه.
میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی له مه‌یدانی ته‌حریر له به‌غدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و پشتگیریی خۆیان بۆ داواكاریی هه‌ڵكشانی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كان دوپاتكردۆته‌وه دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ به‌لارێدابردن و كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كان.
خۆپیشانده‌رانی به‌غدا شه‌قامه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ڕان-یان له ناوه‌ندی شاره‌كه داخستووه، به‌و هۆیه‌وه گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دروستبووه، به‌هۆی غازی فرمێسكرێژه‌وه نزیكه‌ی 8 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون.
له دیوانیه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و كاته‌ی خۆپیشانده‌ران دیاری‌یان كردبوو بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه ئاشكرایانكردووه، هه‌فته‌ی رابردوو خۆپیشانده‌رانی دیوانیه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌رفه‌تیان دابوو به لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، كه ئه‌مڕۆ ئه‌و ماوه‌یه ته‌واو ده‌بێت، بۆیه خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكشانی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە