کاندیدێکی تری کورد لە لیستەکەی عەبادی کشایەوە

کاندیدێکی تری کورد لە لیستەکەی عەبادی کشایەوە

ئەمڕۆ کاندیدێکی لیستی ھاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شاری ھەولێر، کشانەوەی خۆی لە لیستەکەدا راگەیاند.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئایاری 2018، ھیمان رەمزی، کاندیدی ھاوپەیمانی نەسر، بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کشانەوەی خۆی لە ھاوپەیمانییەکە راگەیاند.

لەبارەی هۆکارەکانی کشانەوەکەی، هیمان ڕەمزی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، "بەبێ هیچ فشارێک کشاوەتەوە، هەرچەندە پێیوابووە ئەو لیستە لە لیستەکانی دیکە جیاوازە و کار لەسەر مافی هاوڵاتیبوونی ڕاستەوخۆ دەکات، بەڵام دەرکەوت هەموو ئامانجیان بەدەستهێنانی کورسییە، بۆیە کشاوەتەوە".

هەروەها پێشتریش لە رۆژی 3ی ئایاری 2018، رەوشەن عەبدولسەلام، کاندیدی ھاوپەیمانیی نەسر لە پارێزگای دھۆک، کشانەوەی خۆی لە ھاوپەیمانییەکە راگەیاند.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە