پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەشتەکەی بۆ چەند وڵاتی ئەورووپایی دەستپێکرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەشتێکی فەڕمی بەرەو ئەوروپا بەڕیکەوت و وابڕیارە سەردانی چەند وڵاتێک بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، گەشتێکی فەڕمی بەرەو ئەوروپا دەستپێکرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە گەشتەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا دەکات.
باس لەوەشکراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەوروپا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە