ئەڵمانیا لەبارەی ئەگەری کەمبوونەوەی غاز هۆشداری دەدات

ئەڵمانیا لەبارەی ئەگەری کەمبوونەوەی غاز هۆشداری دەدات

پەیامی کورد... ئەڵمانیا لەبارەی ئەگەری کەمبوونەوەی غاز هۆشداری دەدات

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا هۆشدارییاندایە هاووڵاتییان بەوەی وڵاتەکە ڕووبەڕووی کەمی غاز دەبێتەوە لە کاتێکدا ئەگەر دابینکردنی داببەزێت یان قەدەغەی تەواوەتی بەسەر شمەکی ڕووسیدا بسەپێت، بەهۆی ئەوەی ئەمبارکراوەکان بەشی پێویست ناکەن.

کلاوس مۆلەر سەرۆکی تۆڕی فیدراڵی ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بڕی غاز لە ئەمبارەکاندا زیاترە لە هەمان ماوەی ساڵانی ڕابردوو، بەڵام بەپێی پێویست باش نییە لە ئەگەری بەدەستگەیشتنی بڕی کەمتری غازی ڕووسی لەسەر ئاستی نزیک مەودا یان وەستاندنی هاوردەکردنی.

مۆلەر بڕیارەکەی ئەڵمانیای بۆ کڕینی دوو وێستگەی غازی شل بە چارەسەرێکی کاتیی باش ناو برد، ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە لە ئێستادا زامنی ئاسایشی وزە بکرێت، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی غازی سروشتیی شل کەمتر هاوڕێی ژینگەیە.

لە 24ی شوباتی ڕابردووەوە شەڕی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە. بەو هۆیەوە وڵاتانی ئەورووپا هەنگاوی دژ بە ڕووسیایان دەستپێکردووە، لەنێویاندا ئەگەری قەدەغەکردنی شمەکی ڕووسی هەیە، لە کاتێکدا وڵاتەکە دابین کاری سەرەکیی غازی سروشتیی ئەو وڵاتانەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە