بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا هیواخوازە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بابەتی ئەتۆمی ئێران چارەسەر بکات ئەگەرنا زۆر مەترسیدار دەبێت

بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا هیواخوازە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بابەتی ئەتۆمی ئێران چارەسەر بکات ئەگەرنا زۆر مەترسیدار دەبێت

پەیامی کورد    ...    بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا هیواخوازە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بابەتی ئەتۆمی ئێران چارەسەر بکات ئەگەرنا زۆر مەترسیدار دەبێت .

ژەنەراڵ مارک میلی کە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ١١ی ٢٠١٩ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا لە ئەی بی سی ڕایگەیاند : ئێمە هیچ گومانێکمان لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان نییە و هەر بۆیە ، هاوکات دڵنیایی بە دەست دەهێنین لەوەی کە بە پیی پێویست ڕێژەی سەربازی لە ناوچەکە بپارێزین تاکوو لە کاتی پێویست دا لە دەستکەوت و ئامانجەکانی ئەمریکا بەرگری بکەین .

ئەو هەروەها ڕایگەیاند : دەوڵەتی ئێمە بڕیاری داوە کە لەم بوارەدا هەوڵی سەربازی ئەنجام نەدات ، بەڵام ئێمە توانای ئەنجامدانی ئەم جۆرە هەوڵەمان هەیە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە