مێرکل و سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا هاوخەمی خۆیان بۆ خەڵکی لۆبنان دەربڕی

مێرکل و سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا هاوخەمی خۆیان بۆ خەڵکی لۆبنان دەربڕی

پەیامی کورد      ...    مێرکل و سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا هاوخەمی خۆیان بۆ خەڵکی لۆبنان دەربڕی 

گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا بە دەربڕینی هاوخەمی خۆی لەگەل خەڵکی لۆبنان ایگەیاند کە ئاڵمانیا ئامادەی هاوکاری و یارمەتی خەڵکی بەیرووت ە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن ەوە ئەنگێللا مێرکل بە ئاماژەدان بە وێنە و ڕاپۆرتەکانی بەردەست لە تەقینەوەکەی دوێێ بەیرووت ڕایگەیاند : ئێمە لەگەڵ ئازیزانمان هاوڕاین و بۆ برینداران هیوای تەندرووستی و باشبوون دەکەین . ئێمە یارمەتییەکانی خۆمان ئاراستەی خەڵکی لۆبنان دەکەین .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیاش بە هەمانشێوە لە پەیامێکی تویتەریدا پاڵپشتی خۆی بۆ خەڵکی لۆبنان دەربڕی 

ئەو هەروەها نووسی : وێنەگەلی ترسناک و خەوفناکی تەقیەنەوە گەورەکەی بەیرووت هەژێنەرە . دڵی ئێمە لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە لەم ڕووداوەدا گرفتار بوون .

ئەو هەروەها لەگەڵ کۆمەڵەی لۆبناییەکانی نیشتەجێ لە ئۆسترالیا کە چاوەڕێی بیستنی هەواڵی ئازیزانیانن هاوخەمی خۆی ڕاگەیاند .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە